ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

تیاگۆ سیلڤا: دوای وازهێنام لە یاریکردن دەمەوێت کاری ڕاهێنەرایەتی بکەم

یاریگا- تیاگۆ سیلڤای بەڕازیلی خواستی خۆی بۆ بواری ڕاهێنەرایەتی خستە ڕوو.

لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا بەرگریکارە بە ئەزموونەکەی سامبا نیازی خۆی پیشان دا کە دوای وازهێنانی لە یاریکردن، هێشتا هەر پەیوەستبێت بە تۆپی پێوە، بەڵام وەک ڕاهێنەر. ئەو گوتی: “من هەر لە منداڵییمەوە پەیوەندیم بە تۆپی پێوە هەیە. ئەو پەیوەستبوونەم زیاتر و زیاتر بوو. بە درێسی زۆر یانەی ئەمریکی و ئەورووپیەوە یاریم کردووە. نازناوگەلێکم بردۆتەوە کە شانازاییان پێوە دەکەم. هەست دەکەم ویستی ئەوەم هەیە کە شتێکی تازە بخەمە سەر خزمەتەکەم بە تۆپی پێ بە پشتبەستن بەو ئەزموونەی هەمە بۆ ئاڵەنگارییەکی نوێتر. ئەوەی لە ئێستادا بیری لێ دەکەمەوە ئەوەیە.”

یاریزانە 35 ساڵەکە ماوەی حەوەت ساڵە لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەردەوامە، پێشتر لە یانەکانی پۆرتۆ و ئەی سی میلان یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button