ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاخوله‌کانی دیکە

فلامینگۆ لە گواستنەوەی دیێگۆ کۆستا نزیک بووەتەوە

یاریگا- دیێگۆ کۆستا لە ئەزموونە زۆرەکانی لە ئەورووپاوە دەگوازێتەوە بۆ ئەمریکا و یانەی فلامینگۆ دەبێتە وێستگەی دواتری جەنگاوەرە ئیسپانی بە ڕەگەز بەڕازیلییەکە.

بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەی Goal کە میدیا جیهانییەکانیش بڵاویان کردۆتەوە، یانە بەڕازیلییەکە و کۆستا لە گفتوگۆدان بۆ بەجێ گەیاندنی گرێبەستەکە لە ماوەی گواستنەوەکانی ئەم زستانەدا.

هەوڵەکانی فلامینگۆی پاڵەوانی خولی بەڕازیل و لیبەرتادۆرێس بۆ کڕینی ئەم هێرشبەرە، لە پێناو پڕکردنەوەی شوێنی گابریێل باربوسایە کە بە خواستن لە ئینتەر میلانەوە هاتووە و تا یەنایەری 2020, بەڵام بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە کە لە 38 یاریدا 31 گۆڵی بۆ تۆمار کردوون، پێناچێت فلامینگۆ سەرکەوتووبێت لە قایلکردنی نێرازۆری بۆ هێشتنەوەی “گابیگۆڵ” تا تەواوبوونی ماوەی خواستنکەی.

کۆستا ئەم وەرزە بە ئاستێکی باشەوە دەرنەکەوتووە و لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە کۆتا 11 یاری لالیگا تەنها 2 گۆڵی تۆمار کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button