یاریگا

بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید، بارسێلۆنا بەم درێسەوە یاری دەکات

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا لە یاری ئەم هەفتەیان بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە خولی ئیسپانی، بە درێسی چوارەمیانەوە دێنە یاریگاوە.

ئامانج لە پۆشینی ئەو درێسە، کە گوزارشت لە ئاڵای بارسێلۆنا دەکات، بۆ پیشاندانی ڕێزە لە ڕەگوڕیشە و مێژووی یانەکە لە یادی 120 ساڵەی دامەزراندنیدا کە تا بە ئێستاش وەک براندێکی جیهانی بۆتە پردی نێوان خەڵکی و لە بیر نەکردنی ئەوانەی هەست و ناسنامە و بەهای کەتەلۆنیانەیان ون نەکردووە.

یانەی بارسێلۆنا لە 29ی نۆڤێمبەری ساڵی 1899 دامەزرێنراوە و یەکێکە لە یانە پڕ جەماوەرییەکانی تۆپی پێ.

– وێنەی درێسی چوارەمی بارسا کە ڕۆژی یەکشەممە بۆ یەکەمین جار دەیپۆشن:

بابەتی زیاتر

Back to top button