ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریاڵ مەدرید بە ئۆفەرێکی نوێ وە دەگەڕێتەوە بۆ پۆگبا

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید جارێکیتر هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی پاوڵ پۆگبای ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر یونایتد

مەدرید لەسەر داوای زینەدین زیدان زیاتر لە جارێک ئۆفەری پێشکەش بە شەیتانە سوورەکان کردووە و رەتکراوەتەوە بەڵام  مێرەنگی بە ئۆفەرێکی نوێوە گەڕایەوە دوابەدوای هەواڵی ئەوەی پۆگبا بەمەبەست نەگەڕاوەتەوە مەشقەکانی یونایتد و دەیەوێت لە مانگی یەک یانەکە جێبهێڵێت.

مەدرید ئامادەیە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ و خامێس رۆدریگێز و ماریانۆ دیاز بداتە یونایتد لەپێناو پۆگبا  ئەمەش لەکاتێکدایە یونایتد داوای ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات. هەرچەندە مەدرید دەیەوێت نرخی خامێس و دیاز بە ١٠٠ ملیۆن بخەمڵێنێت بەڵام دیارنیە مانچستەر کۆک دەبێت لەسەر ئەو باسە یاخود نا.

پۆگبا ماوەی زیاتر لە ٤٠ شەوە لە ریزەکانی یانەکەی دابڕاوە و دەنگۆی ئەوە هەیە لە پێکانەکەی چاک بوبێتەوە بەڵام نەیەوێت بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button