ئیتاڵیا

فەرمی : ستانکۆڤیج گەڕایەوە ئینتەر

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان بەفەرمی گەڕانەوەی دییان ستانکۆڤیجی بۆ یانەکە راگەیاند.

٤١ ساڵە سڕبییەکە وەک یەکێک لە ئەستێرە مێژووییەکانی ئینەر سەیردەکرێت و دەبێتە راهێنەری تیمی لاوانی یانەکە. ناوبراو تا ساڵی ٢٠١٣ یاری بۆ نێرازوری دەکرد و خاوەنی ٣٢٦ یارییە لەگەڵ ئەو یانەیەدا، لەگەڵ ٤٢ گۆڵ.

ستانکۆڤیج  پاش وازهێنانی، لە وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ بووە یاریدەدەری راهێنەر ئەندریە ستراماکیۆنی لە ئۆدێنزی، پاشان گەڕایەوە ئینتەر لە رۆڵی هاورێکخەری تیم لە ساڵی ٢٠١٦. هێندەی نەخایاند لەو رۆڵەدا کرایە راوێژکاری یوفا. ئەمڕۆش پاش سێ ساڵ گەڕایەوە یانەکە.

دییان لە ئەرکە نوێیەکەیدا دەبێتە راهێنەری کوڕە ١٧ ساڵانەکەی بەناوی فیلیپ کە ئێستا گۆڵپارێزی تیمی دووهەمی ئینتەرە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button