ئه‌ڵمانیا

کلینسمان گەڕایەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی کردن لە بۆندسلیگا

یاریگا- یۆرگن کلینسمانی ئەفسانەی پێشووتری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا جارێکتر گەڕایەوە کاری ڕاهێنەرایەتی.

ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمیی ناوی کلینسمان وەک ڕاهێنەری نوێی یانەی هێرتا بەرلین ڕاگەیەندرا و لە شوێنی ئانتی کۆفیچی لەسەر کار لابردراو دەست بە کار دەبێت تا کۆتایی ئەم وەرزە.

ڕهێنەرکارە ئەڵمانییەکە پێشتر ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، هەڵبژاردەی ئەمریکا و لە خولی ئەڵمانیش پێشینەی هەیە بە ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەی بایەرن میونخ.

هێرتا بەرلین لە ئێستادا لە ڕیزبەندی 15ی پریمەرلیگ دێن و ئەرکی کلینسمان لە یەکەم یاریدا ئاسان نابێت کاتێک ڕۆژی شەممە میوانداریی دۆرتمۆند دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button