ئینگلتەراگرنگترین

خاوەنی مان سیتی بە بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار پشکی لە کۆمپانیاکەی فرۆشت

یاریگا- خاوەنی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەفەرمی رایگەیاند بەشێک لە کۆمپانیای خاوەنداری یانەکەیان فرۆشتووە بە گروپی سیلڤەر لەیکی ئەمریکی.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئەم بەیانییە بڵاوکرایەوە هاتووە ” سیلڤەر لەیک کە  گروپێکی جیهانی پێشەنگە لەبواری بازرگانی تەکنەلۆجیا، گرێبەستێکیان واژۆکردووە بۆ کڕینەوەی بەشێک لە پشکەکانی گروپی سیتی بۆ تۆپی پێ بە بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ١٠٪ی پشکەکانی کۆمپانیاکە. بەم رێککەوتنەکە  نرخی ماوەی ئێمە لەگەڵ گروپی سیتی دەبێت بە ٤.٨ ملیار دۆلار.

گروپی سیتی بۆ تۆپی پێ کە مەنسوڕ بن زاید خاوەندارێتی زۆرینەی پشکەکانی دەکات و خەلدون موبارک بەڕێوبەریەتی پێکهاتووە لە یانەکانی مانچێستەر سیتی، نیویۆرک سیتی، میلبۆرن سیتی، یۆکۆهاما مارینۆس، ئەتلەتیکۆ تۆرکی، جیرۆنا، سیشوان جینیو. کۆمپانیاکە خاوەنی ٢٠٠٠ کارمەند لە ١٢ پێگەی جیاوازی جیهان. لە پاڵ ١٥٠٠ یاریزان و ساڵانە ٢٥٠٠ یاری بەڕێوەدەبەن.

 

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button