ئینگلتەرا

مۆرینهۆ داوای لێبوردن لە ئێریک دایەر دەکات

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ راهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز داوای لێبوردنی لە ئێریک دایەر کرد پاش یارییەکەی شەوی رابردوو.

سپێرز دوور لە چاوەڕوانییەکان لە ٢٠ خولەکی سەرەتای یاری بەرامبەر ئۆڵیمپیاکۆس بە دوو گۆڵ لەدوابوون ، خۆزێ چاوەڕوانی پشووی نیوەی یەکەمی نەکرد و لە خولەکی ٢٩دا ئێریک دایەری ئاڵوگۆڕپێکرد لەگەڵ کریستیان ئێریکسن.

مۆرینهۆ دوای یارییەکەبۆ میدیاکان  وتی “قورسترین ساتی من  لە یارییەکە ئەوە نەبوو کە دوو گۆڵ لەدووا بووین بەڵکو ئەوکاتە بوو کە ئازاری دایەرم دا ناچاربووم دایبنیشێنم. ئەم بڕیارە لەبەر خۆم نەبوو بەڵکو لەبەر یارییەکە بوو. تەنها ئازارم ئەوم نەدا بەڵکو خۆشم ئازارم پێگەیشت! گرنگە لەو ساتەدا ئەو یاریزانە تێگەیشتنی هەبێت، خۆشبەختانە ئەو کوڕێکی زۆر زیرەک و باشە و تێگەیشت لە بڕیارەکەم و قبوڵی کرد. داوای لێبوردنی لێ دەکەم”.

دوابەدوای ئەو بڕیارەی خۆزێ، یارییەکە گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی و تۆتنهام توانیان ٤-٢ شکست بە ئۆڵیمپیاکۆس بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button