بازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکە

دروستی پەیوەندی ئیبراهیمۆڤیج بە هامەربای ئاشکرابوو

یاریگا- زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج بەدەر لە چاوەڕوانییەکان دوێنێ وێنەیەکی خۆی بە درێسی هامەربای بڵاوکردەوە..

لە کاتێکدا چەند یانەیەکی دیاری ئەورووپا لەسەر هێڵبوون بۆ هێرشبەرە ٣٨ ساڵانەکە، ناوبراو هەمووانی شۆک کرد بە گەڕانەوە بۆ سوید. بەڵام ئەمڕۆ دەرکەوت هۆکارەکەی ئەوەیە ئیبرا بەشێک لە یانەکەی کڕیوەتەوە. و هێشتا دیار نیە وەک یاریزان پەیوەندیان پێوەدەکات یاخود نا.

ئیبرا بەشێک لە پشکەکانی گروپی ئەنشوتزی کڕیوەتەوە کە هەمان ئەو گروپەن پشکدارن لەگەڵ لۆس ئەنجلس گالاکسی، لە رێگەی مامەڵەکەوە ناوبراو بووەتە خاوەنی ٥٠٪ی پشکەکانی هامەربای.

دەنگۆی ئەوە هەیە ئیبرا خۆی یاری بۆ ئەو یانەیەش بکات و بەوجۆرە راستەوخۆ پشکەکانی ئەو یانەیە بەرزدەبێتەوە بەڵام هێشتا ئەو باسە یەکلانەبووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button