ئه‌وروپائەفریقائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

چارەنوسی محەمەد سەڵاح بۆ یاری داهاتوو یەکلایی کرایەوە

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵاند هیچ کێشەیەکی نیە و دەتوانێت بەشداری یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی بکات.

یۆرگێن کلۆپ راهێنەری ئەڵمانی رێدز لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یانەکەی بەرامبەر ناپۆلی گووتی ” سەڵاح هیچ کێشەیەکی نیە و دڵنیام کە دەتوانێت بەشداری یاری داهاتوو بکات، یاری رابردوو بەرامبەر کریستال پاڵاس ویستم یاری پێ بکەم، بەڵام دواجار لە بریارەکەم پاشگەز بومەوە و بەشداریکردنی بۆ یاری داهاتووم دوا خست “.

لیڤەرپول شەوی داهاتوو لە گەڕی پێنجەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ کاتژمێر 11 بە کاتی هەولێر میوانداری ناپۆلی ئیتاڵیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button