ئیسپانیا

دادگای مەدرید ئەستۆپاکیی خابی ئالۆنسۆی ڕاگەیاند

یاریگا- ئەمڕۆ سێشەممە دادگای مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، ئەستۆپاکیی خابی ئالۆنسۆی یاریزانی پێشووتری ڕیاڵ مەدریدی ڕاگەیاند.

ئالۆنسۆ، وەک بەشێکی زۆر لە ئەستێرە دیارەکانی خولی ئەو وڵاتە تۆمەتبار کرابوو بە فێڵکردن و خۆدزینەوە لە باج، بەڵام ناوبراو توانی پاکێتی خۆی لەو کەیسە بسەلمێنێت کە بۆ ساڵانی 2010, 2011 و 2012 دەگەڕێتەوە سەروەختی یاریکردنی لە لالیگا. هاوکات دادگاکەی مەدرید ئەستۆپاکی دەرکرد بۆ ئیڤان زاڵدا، کە ڕاوێژکاری تایبەتی باجەکانی ئالۆنسۆیە، هەروەها ئیگناس مایستری بەڕێوبەری کۆمپانیای پێشووتری یاریزانەکە.

ئیسپانیا لە دیارترینی ئەو وڵاتانەیە کە کێشەی فرتوفێڵ و باج نەدان ڕووبەڕووی ئەستێرە دیارەکانی خولی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەکاتەوە. پێشتریش هەریەکە لە کریستیانۆ ڕۆناڵد و لیۆنێل مێسی و نێیمار دا سیلڤا بە جیا چوونەتە بەردەم دادگا بۆ هەمان کەیس.

بابەتی زیاتر

Back to top button