ئیتاڵیاگرنگترین

هەڵمەتێکی یانەی رۆما بووەتە هۆی دۆزینەوەی پێنج منداڵی ون بوو!

یاریگالە هاوینی رابردوودا یانەی رۆما جیاواز لەسەرجەم یانەکانی دیکە لە کاتی راگەیاندنی گرێبەستە  نوێیەکانی یانەکەدا  ناوی کەسێکی ونبووی بڵاودەکرێتەوە و ئەنجامەکانیش سەرسوڕهێنەربوون.

پاوڵ رۆجەرز بەڕێوبەری ستراتیجی رۆما بیرۆکەی ئەوەی داهێنا یانەکە هاوکاربێت لە دۆزینەوەی چەند کەیسێکی ون بوون کە هەندێکیان ساڵانیکە نەدۆزراونەتەوە. ئەویش لە رێگەی بەکارهێنانی میدیا فەرمییەکانی رۆما و بە تایبەت لە کاتی ناساندنی یاریزانێکی نوێیان دا کە زۆرترین بینەریان هەیە.

بە تێکڕا، گورگەکانی ئیتاڵیا ١٠٩ کەیسیان بڵاوکردەوە لەرێگای ٧٢ ڤیدیۆ و لە ١٢ وڵاتی جیاوازی جیهانەوە. ئەو پێنج کەسەی دۆزراونەتەوە دووانیان خەڵکی کینیان، وە دوو کچی بەریتانی و کوڕێکی بەلجیکین.

هەرچەندە سەرەتا رەخنە لە رۆما گیرا کە هەواڵی خۆشی هێنانی یاریزانێک تێکەڵ بە تراژیدیای ونبوونی کەسێک دەکات بەڵام ئەنجامە ئەرێنییەکانی هەڵمەتەکە بووە هۆی ئەوەی داوا لە یانە گەورەکانی دیکە بکرێت هەمان هەنگاو بگرنە بەر.

بەگوێرەی بی بی سی ساڵانە تەنها لە بەریتانیا ١٤٠ هەزار منداڵ ون دەبن ! یەکێک لە دیارترین کەیسەکانی ونبوونیش  دیارنەمانی هاندەرێکی یانەی سەتن یونایتد بوو بە ناوی لی لە ساڵی ١٩٨٨. ماوەی ٣١ ساڵە  خێزانەکەی بەدوای لی دا دەگەڕێن. یانەی رۆماش هاوکاربوو لە گەڕان بەدوای لی دا لەرێگەی دانانی وێنەی ئەو هاندەرە لە کاتی ناساندنی کریس سماڵینگ بەڵام ناوبراو یەکێک نەبوو لە کەسە دۆزراوەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button