بازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکەگرنگترین

یانەیەکی ئەورووپا رێککەوتن لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیج رادەگەیەنێت

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەگەڕێتەوە  ئەورووپا بەڵام نوێترین پێشهاتەکان ئاماژە بەوە دەکەن بۆ هیچ کامێک لەو یانانە نیە کە چاوەڕواندەکرا.

لەگەڵ ئەوەی دەنگۆی ئەوە هەبوو ناوبراو پەیوەندی بە ئەیسی میلان یاخود بۆڵۆنیا بکات لە خولی ئیتاڵی بەڵام یانەی هامەربای سویدی لە ئێستادا نزیکترینە لەو  یانەیە. بە جۆرێک لۆڤ گوستافسنی بەڕێوبەری گشتی هامەربای وتی “لەراستیدا سەرسوڕهێنەرە! هەرچەندە کۆمێنتی فەرمیمان نیە بەڵام هەندێک گفتوگۆماوە کە ئەنجامی بدەین”.

ئەوەی زیاتر گڕی لەو پڕوپاگندەیە بەردا ئەوەبوو ئەمڕۆ ئیبرا ناوی خۆی بە درێسی هامەربای بڵاوکردەوە.

ئیبراهیمۆڤیج مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی بەکۆتادێت و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا داهاتووی بەفەرمی یەکلاببێتەوە.

 

 

View this post on Instagram

 

@hammarbyfotboll

A post shared by Zlatan Ibrahimović (@iamzlatanibrahimovic) on

بابەتی زیاتر

Back to top button