خوله‌کانی دیکەگرنگترین

ڤان ڤاستن لەلایەن فۆکس نیوزەوە سڕکرا

یاریگا-مارکۆ ڤان باستن ئەفسانەی مێژوویی هۆڵەندا لەسەر  بەکارهێنانی دەستەواژەیەک سڕکرا.

ڤان باستن لە کەناڵی فۆکس نیوز وەک شیکەرەوەی وەرزشی کار دەکات و لە میانەی یاری نێوان ئەجاکس و هێراکلیس دا  وتی “سیگ هایڵ” کە بەمانای “بەرەو سەرکەوتن” دێت لەلای نازییەکان و تەنها ئەوان ئەو دەستەواژەیان بەکاردەهێنا.

هەرچەندە هەرزوو بەفەرمی داوای لێبوردنی کرد بەڵام فۆکس نیوز بڕیاریدا ناوبراو بۆ ماوەی یەک هەفتە لە کارەکەی سڕبکات. ئەوەی باسەکەی خراپترکرد ئەوەبوو خولی هۆڵەندا لەوکاتەدا لە  هەڵمەتی دژی رەگەزپەرستی بوو.

بۆ قەرەبووکردنەوەی هەڵەکەشی، ئەفسانەکەی پێشووی میلان و ئەجاکس رایگەیاند بڕیاریداوە پارە ببەخشێت بە دەزگای بە بەڵگەکردنی جەنگەکانی هۆڵەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button