ئینگلتەرا

لیڤەرپووڵ ڕێگەچارەی دۆزیەوە بۆ خشتە ئاڵۆزەکەی یارییەکانی مانگی دیسەمبەری

یاریگا- دیسەمبەری ئەم ساڵ مانگێکی پڕ فشار و ئاڵۆز دەبێت بۆ یانەی لیڤەرپووڵ، بەوەی تەنها لەو مانگەدا هەشت یاری ئەنجام دەدەن.

ئەوەی زیاتر خشتەی یارییەکانی بۆ ڕێدز ئاڵۆزتر کردووە، بەشداریکردنێتی لە جامی کاراباو و جامی جیهانی یانەکان کە ڕێککەوتەکەی دوو ڕۆژی لە دوای یەکە. بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی Goalی وەرزشی، لیڤەرپووڵ بۆ یارییەکان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا لە قۆناغی چارەکیی کۆتایی کاراباو کە 17ی دیسەمبەر بەڕێوە دەچێت، بڕیاری داوە بە تیپی خوار تەمەن 23 ساڵانی یانەکەوە یاری بکات و نیڵ کریچڵی ڕاهێنەرایەتی ئەو تیپە دەکات کە لە ئێستادا هەر خۆی سەرپەرشتیان دەکات.

                              نــیڵ کریچڵی

تەنها ڕۆژێک دوای ئەو ڕێککەوتە، واتە 18ی هەمان مانگ، لیڤەرپووڵ لە جامی جیهانی یانەکان یاریی هەیە و بۆ ئەوەش بە تەواوی پێکهاتەی یەکەمەوە و بە سەرپەرشتی یۆرگن کڵۆپ لە قەتەر ئامادەییان دەبێت.

پێشتر لیڤەرپووڵ هەڕەشەی کشانەوەی دەکرد لە جامی کاراباو ئەگەر بێت و یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیز چارەسەرێک بۆ بەر یەک کەوتنی خشتە و یارییەکانی یانەکە نەدۆزێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button