ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ئۆمتیتی: هەڵەکانی بەرامبەر ڕۆما و لیڤەرپووڵ دووبارە ناکەینەوە

یاریگا- ساموێل ئۆمتیتی بە متمانە بەخۆبوونەوە لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا دەرکەوت و هاندەرانی بارسێلۆنای دڵنیا کردەوە کە ئەوەی بەرامبەر ڕۆما لیڤەرپووڵ ڕووی دا، دووبارەی ناکەنەوە.

بەرگریکارەکەی بلاوگرانا کە دوای پێکانێکی دوورودرێژ لە ئەژنۆیدا تازە گەڕاوەتەوە، وتی: “زۆر فێربووین لە یاری ڕۆما و لیڤەرپووڵەوە. هەڵەی زۆرمان ئەنجام دا. هەموو ساڵێک بارودۆخەکە بۆ ئێمە ئاڵۆزتر دەبێت لە چامپیۆنزلیگ. بەڵام ئێمە خاوەنی یاریزانی زیرەک و ئەزمووندارین، ئەوەش یارمەتیدەرمانە کە باش یاری بکەین و بیسەلمێنین کە ئێنە بارسێلۆناین. بۆیە دڵنیا دەکەمەوە کە هەمان هەڵەکانی پێشووتر دووبارە ناکەینەوە.”

لە دوو وەرزی ڕابردوودا یانە کەتەلۆنییەکە لەسەر دەستی ڕۆما و لیڤەرپووڵ، بە شێوەیەکی مێژوویی و لەبیرنەکراو ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد. ئەم وەرزەش لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە چوار یاریدا هەشت خاڵی هەیە و پێشەنگە لە پێش یانەکانی دۆرتمۆندی خاوەن حەوت خاڵ کە شەوی چوارشەممە دەچێتە یاریگای کامپ نو لە گەڕی پێنجەم و. ئینتەر میلان بە چوار خاڵ سێیەمە و سلاڤیا پراگیش تەنها دوو خاڵی کۆکردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button