ئیتاڵیا

یوڤێنتوس پێکانی بە کۆمەڵی یاریزانانی ڕاگەیاند

یاریگا- بەر لە یاری گرنگەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید، یوڤێنتوس بە ڕاگەیاندنی چەند پێکانێکیتر لە یاریزانەکانیدا، هاندەرانی تووشی دڵەڕاوکێ کرد.

پێشتر یوڤی بە دەست پێکانی هەندێک لە ئەستێرەکانیەوە، لەوانە جیۆرجیۆ کیلینی و ڕۆناڵدۆ، دەیناڵاند. ئەمجارەش دۆگلاس کۆستای هاتە سەر، کاتێک لە یاری هەفتەی ڕابردوو وەک یەدەک بەشداری پێکرا و تووشی پێکان هات لە ڕانیدا، بەوهۆیەوە وەک ڕاگەیەندراوە، نزیکەی دوو هەفتەی پێدەچێت تا بە تەواوەتی چاک ببێتەوە. هاوکات گورزێکیتری کوشندە بەر هێڵی بەرگری خانمەپیرەکە دەکەوێتەوە ئەگەر بێت و بۆ یاریەکەی ئەتڵەتیکۆ، ماتیاس دی لیختی بەرگریکار لەو پێکانەی چاک نەبێتەوە کە دووچاری شانی یاریزانەکە هاتووە و تا ئێستا لە ژێر چاودێریدایە.

لە لایەکیترەوە فێدیریکۆ بێرناردسکی لە قاچیدا مۆربوونەوە بە دی دەکرێت و وەک بڵاوکراوەتەوە، پێناچێت بۆ یاریەکەی چامپیۆنزلیگ بەشداری پێ بکرێت ئەگەر ناچاریی نەبێت بەهۆی زۆری یاریزانی پێکراو، ڕاگیرا و و دوورخراوە لە ڕیزەکانی بیانکۆنێری.

دوای چوار یاری لە قۆناغی کۆمەڵەکان، یوڤێنتوس بە 10 خاڵەوە پێشەنگە و ئەتڵەتیکۆ مەدرید، کە لە یاریگای واندا میترۆلۆلیتانۆ بە گۆڵێک یەکسان بوون، دووەمی کۆمەڵەکەیە و 7 خاڵی هەیە. هەرچی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ و لیڤەرکوزنە، بە یەکی 3 خاڵەوە، سێیەم و چوارەمی ڕیزبەندییەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button