ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

“پۆگبا پێکانی نیە و خۆی لە یانەکەی دەدزێتەوە”

یاریگا-یاریزانانی مانچێستەریونایتد پێیان وایە پاوڵ پۆگبا بەمەبەست ناگەڕێتەوە مەشقەکانی یانەکەی.

بەگوێرەی رادیۆی کۆپی ئیسپانی سەرچاوەیەک لەنێو یاریزانانی شەیتانە سوورەکان پێی راگەیاندوون بۆچوونێک هەیە  پۆگبا نایەوێت یاری بۆ یونایتد بکاتەوە و بەمەبەست کاتی گەڕانەوەی بۆ مەشقەکان دواخستووە. چونکە دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا ئەو یانەیە جێبهێڵێت و ئەگەر یاری بۆ یونایتد ئەنجام بدات ئەگەری فرۆشتنی لاوازتر دەبێت. بەو هۆیەوە یاریزانەکان نیگەران و توڕەن لە ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە رەنگە یونایتد رازی ببێت بە فرۆشتنی لە گواستنەوەی زستانەدا ئەگەر یەکێک لە یانەکانی ریاڵ مەدرید یاخود یوڤێنتۆس ئامادەبن بڕە پارەی داواکراو پێشکەش بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە مانچێستەر یونایتد لە هەموو کات زیاتر پێویستی بەو یاریزانەیە و پاش بەرامبەربوونەکەی ئەم هەفتەیە، شەیتانە سوورەکان لە خراپترین دەستپێکی خۆیاندان لە ساڵی ١٩٨٩ ـەوە تا ئەمڕۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button