ئینگلتەراگرنگترین

سۆڵشایەر و ئێمری دوو ئاماری ئابڕووبەر بۆ یانەکانیان دەنووسنەوە

یاریگا-بارودۆخی هەریەک لە ئۆلی گونار سۆڵشایەری راهێنەری مان یونایتد و یونای ئێمری راهێنەری ئارسناڵ تادێت بەرەو خراپتر دەڕوات و ئەگەری دوورخستنەوەیان بەهێزتردەبێت.

لەگەڵ ئەوەی ساڵانێکە ئەو دوو یانەیە بەدەست ناجێگیری ئاستیانەوە دەناڵێنن، بەڵام لەم وەرزەدا گەیشتوونەتە ترۆپکی بێ هیوایی. پاش یارییەکانی ئەم هەفتەیەش ئەو دوو یانەیە دوو ریکۆردی شەرمەزارکەریان بۆخۆیان نووسییەوە.

ئارسناڵ لە کۆتا خولەکدا توانی خاڵیک لە چنگی ساوزهامپتن دەربهێنێت بەوەش لە پلەی هەشتەم دێت بە کۆکردنەوەی تەنها ١٨ خاڵ . ئەوەش خراپترین دەستپێکی ئارسناڵە لە ١٣  هەفتەی سەرەتای وەرزێک  لە شێوازە نوێیەکەی پریمەرلیگ کە لە ١٩٩٢ـەوە دەستی پێکردووە. مانچێستەر یونایدتیش  بەهەمان شێوە زۆر بە زەحمەت لە کۆتا خولەک توانی لەگەڵ شێفڵد یونایتد بەرامبەربێت و پلەیەک دوای ئارسناڵ دێت بە ١٧ خاڵ.  هاوشێوەی یانەیە لەندەنییەکە، شەیتانە سوورەکان لە خراپترین دەستپێکی خۆیاندان لە ساڵی ١٩٨٩ ـەوە تا ئەمڕۆ!.

لە ئێستادا میدیاکانی ئینگلتەرا گەنگەشەی ئەوە دەکەن کام لەم دوو راهێنەرە دوور دەخرێنەوە بەر لە گواستنەوەی زستانە.

ئارسناڵ هەفتەی داهاتوو میوانداری نۆریچ سیتی دەکات لەو یارییەی جگە لە بردنەوە هەر ئەنجامێکی دیکە بەتەواوی جێگەی ئێمری لەق دەکات. سۆڵشایەریش لە دەرەوەی خاکی خۆی رووبەرووی ئەستۆن ڤیلا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button