ئیتاڵیاگرنگترین

ناپۆلی بەتوندی سزای ئالانی دا لەسەر شەڕکردن لەگەڵ کوڕی سەرۆکی یانەکە!

یاریگا-یانەی ناپۆلی ئیتاڵی کۆمەڵێک سزای راگەیاند بۆ یاریزانەکانی لەکاتی سەرپێچیدا و ئالانی ناوەڕاستکاری بە ئەزموونی یانەکەش یەکەم قوربانی بوو.

دوای یانەی چێڵسی ئینگلیزی، ناپۆلیش لەلایەن خۆیەوە لیستێکی بڵاوکردەوە کە پێکهاتووە لە سزای مادی سەر یاریزانان لەباری سەرپێچی،رەفتاری نەشیاو، دواکەوتن. سزاکان لە نێوان ٢٢ هەزار یۆرۆ بۆ ٢٥٠ هەزار یۆرۆن و بە تێکڕا دەکرێت یاریزانێک تاوەکو ٢.٥ ملیۆن یۆرۆ سزابدرێت!

بەگوێرەی کۆریێلی دیلۆ سپۆرت ئالان لەگەڵ ئیدۆ کە جێگری سەرۆکی ناپۆلییە و کوڕی سەرۆکی یانەکە دی لاورینتیسە کردوویەتی بە شەڕ، بەهۆیەوە بە ٢٠٠هەزار یۆرۆ سزادراوە کە دەکاتە نیوەی موچەی مانگێکی. ئەمەش لە کاتێکدایە بەگوێرەی سەرچاوەکە لە بەندی ١١ گریبەستی یاریزانانی ناپۆلی  دا هاتووە کە هیچ سزایەک نابێت لە ٢٥٪ی موچەی مانگانەیان زیاتربێت.

تیمەکەی کارلۆ ئەنشڵۆتی لە کۆتا شەش یاریدا هیچ بردنەوەیەکی نیە پاش بەرامبەربوونی ئەم هەفتەیەیان بەرامبەر میلان بە ئەنجامی ١-١.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button