ئه‌مریکائه‌وروپا

مباپێ: ئەمساڵ مێسی شایستەی باڵۆن دۆرە

یاریگا- کیلیان مباپێی ئەستێرەی لاوی فەڕەنسی خۆی بە دوور دەزانێت بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی و لە بەرامبەردا لیۆنێل مێسی بە شایستەی خەڵاتەکە دەزانێت.

لە میانی چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا، پرسیار لە هێرشبەرەکەی پاریس سان جێرمان کرا سەبارەت بە شایستەترین یاریزان بۆ بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر، ناوبراو گوتی: “لە ڕووی ئاستی تاکەکەسیەوە مێسی شایەنێتی، ئەو ئەم ساڵ باشترین بوو.”

مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەریەکە و بە پێنج باڵۆن دۆر، خاوەنی زۆرترین جار بە دەستهێانی ئەو  خەڵاتەن. ڕۆژی 2ی مانگی دیسەمبەر مەراسیمی خەڵات بەخشینەکە بەڕێوە دەچێت. لۆکا مۆدریچ کە ئەم وەرزە ناوی لە پاڵێوراوندا نییە، براوەی تۆپە ئاڵتوونیەکە بۆ ساڵی 2018.

بابەتی زیاتر

Back to top button