ئاسیائه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ماسکێرانۆ چین جێدەهێڵێت

یاریگا-خافیێر ماسکێرانۆ یاریزانی بە ئەزموونی ئەرژەنتینی ریزەکانی  هێبی چاینا فۆرچن جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی.

ماسکێرانۆی ٣٥ ساڵ، لە مانگی یەکی ٢٠١٨دا  بارسێلۆنای بەرەو یانە چینییەکە جێهێشت. پاش نزیکەی دوو ساڵ گرێبەستەکەی بەرەو تەواوبوون دەچێت. بەر لەوەش یانەی ئیستودیانتی ئەرژەنتینی لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند  ناوەڕاستکارە بە ئەزموونەکە پەیوەندییان پێوەدەکات.

بەگوێرەی بی بی سی، خوان سباستیان  ڤێرۆنی سەرۆکی ئیستودیان لە بەیجین چاوی بە ماسکێرانۆ کەوتووە و رێککەوتوون لەسەر ئەوەی ناوبراو بگەڕێتەوە ماڵەوە. ئەمەش پاش بەسەربردنی ١٤ ساڵ لە یاریگاکانی ئەورووپا و ئاسیا.

ماسکێرانۆ یاری بۆ یانەکانی وێستهام ،لیڤەرپوول و بارسێلۆنا ئەنجامداوە و لەگەڵ ئەمەی دواییان ١٨ ناسناوی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button