ئیتاڵیاگرنگترین

ئینتەر دوو ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی یەکسانکردەوە

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان بە سەرکردایەتی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بەردەوامە لە ئاستە بەرزەکەی و ژمارەیەکی پێوانەیی مێژووی یانەکەی یەکسانکردەوە و ریکۆردێکیشی تۆمارکرد.

ئینتەر لەکەشێکی باراناوی سەختدا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە تۆرینۆ هێنا ئەوەش ١١هەمین بردنەوەی ئەو یانەیە بوو دوای تەنها ١٣ هەفتە. بەو سەرکەوتنە ئینتەر باشترین سەرەتای خۆی لە مێژووی خولەکەدا یەکسانکردەوە، پێشتر تەنها لە وەرزی ١٩٥٠-١٩٥١ توانیویەتی هەمان ئاست و ئەنجامی هەبێت. لە باری بردنەوەی یاری هەفتەی داهاتووشدا ئەوا دەبێتە باشترین سەرەتای ئینتەر لە مێژووی خۆیدا.

لە ئامارێکی دیکەدا، هەر بەو بردنەوەیە ئینتەر حەوتەمین سەرکەوتنی لەدوای یەکی لە دەرەوەی یاریگای خۆی تۆمارکرد ئەوەش باشترینی مێژووی خۆیەتی. هەروەها یەک یاری دوورە لەوەی ژمارەی پێوانەیی خولی ئیتاڵی بشكێنیت بۆ زۆرترین بردنەوەی دوای یەک لە دەرەوەی یاریگای خۆی.. پێشتر میلان و یوڤێنتۆس توانیبوویان حەوت یاری دوای یەک ببەنەوە لە وەرزەکانی ١٩٩١-١٩٩٢ بۆ میلان و ٢٠١٩-٢٠١٩ بۆ یوڤێنتۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button