ئیسپانیا

زیدان باسی کاردانەوەی هاندەران دەکات دژی بەیڵ

یاریگا-زینەدین زیدان لە پرێس کۆنفرانسی پاش یارییەکەی ریاڵ سۆسیداد باسی هوتافکێشانەکانی دژی گاریس بەیڵی کرد لەو یارییەدا.

لە کاتی هاتنە ناوەوەی بەیڵ بۆ نێو یاریگا رووبەرووی هاهوو و هوتافکێشانی هاندەران بووەوە، لە پاش یارییەکەش ئەو باسە رووبەرووی زیدان کرایەوە و وتی “هیوادارم تا کۆتایی وەرز بەم جۆرە نەبێت، دەمانەوێت هاندەران لە سەرەتا تا کۆتایی لەگەڵمان بن و پشتیوانی سەرجەم یاریزانەکان بکەن بەڵام ئێمە ناتوانین کۆنترۆڵی ئەوە بکەین. رای گشتی ئازادە ئەوە بکات کە دەیەوێت بەڵام من داوایان لێدەکەم چەپڵە بۆ هەمووان لێبدەن. ناتوانم پێتان بڵێم ئەوەی کرا راست بوو یان نا بەڵام هەمووکەسێک دەتوانێت ئەوە بڵێت کە دەیەوێت و ئێمە ناتوانین کۆنترۆڵی بکەین”.

هێرشبەرە وێڵزییەکە سەرەتا یانەکەی توڕەکرد کاتیک بەشداری لە یارییەکانی هەڵبژاردەی وێڵز کرد لە کاتێکدا بەهۆی پێکان لە یانەکەی دابڕابوو، دواتریش پاش سەرکەوتنی وێڵز بۆ کۆتاییەکانی یۆرۆ ئەو یاریزانە ئاڵایەکی بەرزکردەوە کە تێیدا نوسرابوو “وێڵز، گۆڵف ئینجا مەدرید”.

بابەتی زیاتر

Back to top button