ئینگڵته‌را

ئێمری بۆ هاندەرانی ئارسناڵ: دەتوانم باشتر بم

یاریگا-یونای ئێمری داوای ئارامی و کاتی زیاتر لە هاندەرانی ئارسناڵ دەکات.

گەنەرز لەکۆتا پێنج یاری پریمەرلیگدا هیچ بردنەوەیەکیان نیە سەرەڕای خەرجکردنی پارەیەکی زۆر لە هاوینی رابردوودا. هاندەرانیش بەتوندی داوای دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە دەکەن.

ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری دەرکردنی وتی ” لە هاندەران تێدەگەم، ئەوان توڕە و بێ هیوان، یاریزانەکانیش هەمان هەستیان هەیە. ئەوە کاری منە کە شیکاری بۆ ئەوە بکەم و چارەسەرێک بدۆزمەوە بۆ باشترکردن. دەزانم چارەسەرەکە ئەوەیە ئەو متمانەیەی لە خاکی خۆماندا هەمانە لەگەڵ خۆمان بیبەین بۆ یارییەکانی دەرەوەی یاریگا. بەوەی کە نەمانتوانی ئەم یارییەش ببەینەوە دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین و منیش دەبێت باشتر بم لە کارەکەم دا”.

 

لاکازێت لە کۆتا خولەکی یارییەکەدا خاڵێکی بۆ ئارسناڵ گەڕاندەوە لەو یارییەی هەردوولا بە ئەنجامی ٢-٢ یەکسانبوون لەگەڵ ساوزهامپتن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close