ئیسپانیا

هاهوو لە بەیڵ کرا لە یاری گەڕانەوەی بۆ مەدرید

یاریگا-گاریس بەیڵ رووبەرووی شەپۆلێک لە هاندەری توڕەی ریاڵ مەدرید بووەوە کاتێک شەوی رابردوو گەڕایەوە یاریگاکان.

بەیڵ هێندەی دیکە هاندەرانی مێرەنگی لە خۆی توڕەکرد کاتێک لە یارییەکی وێڵزدا ئاڵایەکی بەرزکردەوە تێیدا نوسرابوو “وێڵز، گۆڵف ئینجا مەدرید”. هەرچەندە چاوەڕواندەکرا ناوبراو تووشی سزای قورس ببێتەوە لەلایەن یانەکەیەوە بەڵام بەدەر لە چاوەڕوانییەکان زیدان لە نیوەی دووهەمدا بەشداری بەو یاریزانە کرد. لە کاتی چوونە نێو یاریگادا بەشێکی زۆری هاندەران کەوتنە هوتاف کێشان و هاهوو لە یاریزانە وێڵزییەکە. جگە لە بەرزکردنەوەی دروشمێک کە تێیدا نوسرابوو “رۆدریگۆ،ڤینی،لوکاس ئینجا بەیڵ”.

مەدرید یارییەکەی لە ریاڵ سۆسیداد بردەوە بە ئەنجامی ٣-١  لەو یارییەی بەنزیمە،ڤاڵڤێردی و  مۆدریچ سێ گۆڵەکەی ریاڵیان تۆمارکرد پاش گۆڵێکی زوو وەختی ریاڵ سۆسیداد لەلایەن ویلیان خۆزێ لە خولەکی ٢ دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button