ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

لە کۆی پێنج تۆپە ئاڵتوونیەکەی، مێسی تایبەتترینیان هەڵدەبژێرێت

یاریگا- لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یانەی بارسێلۆنا لە دوایین قسەکانیدا، کە لە فیلمێکی بەڵگەییدا لەم ڕۆژانە دەردەهێنرێت و تایبەتە بە ژیانی ناوبراو گەشەکردنی تا ئاستی ئەم مێسیەی ئێستا، باسی لە بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی ‘باڵۆن دۆر’ کرد.

مێسی کە لە ژیانی خۆیدا توانیویەتی هاوشانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێنج جار خەڵاتەکە ببابتەوە، وتی: “تۆپی ئاڵتوونی؟ ئەوە خەڵاتێکی گەورەیە و شایستەی ڕێز لێگرتنە. بە لای منەوە، بردنەوەی یەکەمین تۆپی ئاڵتوونی تایبەترینی نێویانە.”

ئەفسانە ئەرجەنتینیەکەی بارسێلۆنا 11 جار وەک یەکێک لە کۆتا سێ پاڵێوراو بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە هەڵبژێردراوە و توانیویەتی پێنج جاریش بە دەستی بهێنێت لە ساڵەکانی 2009, 2010, 2011, 2012 و کۆتا جاریش ساڵی 2015 بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button