ئینگلتەرا

گواردیۆلا: ئەو متمانەی چێڵسی بە لامپاردی داوە، هاوشێوەی ئەوەیە بارسا بە منی بەخشیبوو

یاریگا- پیپ گواردیۆلا پێش ڕووبەڕوونەوەکەی سبەی شەویان بەرامبەر چێڵسی، کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی خۆی بەست و لێکچواندنێکی ڕوونی کرد لە نێوان دۆخی ئێستای فرانک لامپارد و سەروەختی ڕاهێنەرایەتی خۆی لەگەڵ بارسێۆنا.

پیپ گوتی: “ئەو متمانەیەی چێڵسی بە لامپاردی داوە، هاوشێوەی ئەوەیە کە بارسا بە منی بەخشی. جەماوەرەکەی چێڵسی لەو باوەڕەدا نەبوون لامپارد کاری گەورە ئەنجام بدات. ئەوەش نموونەیترین شتە، کاتێک کەمت لێ چاوەڕوان دەکرێت و تۆ پێچەوانەی ئەوەیان بۆ دەسلمێنیت.”

دوای 12 هەفتە، سیتیزنس بە 25 خاڵ، پلەی چوارەمە و لە نێو یاریگای ئیتحاد میوانداری چێڵسی دەکات کە ئەمەی دواتریان بە هاوبەشی خاڵ ’26’ پلەی سێیەمە بە جیاوازی خاڵ لەگەڵ لیستەر سیتی دووەم. پێشەنگی پریمەرلیگیش لیڤەرپووڵ گرتوویەتی بە 34 خاڵ و بەبێ شکست.

بابەتی زیاتر

Back to top button