ئیسپانیا

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی شکاندنی ڕیکۆردی گۆڵکاری مێژووی لالیگایە لەلایەن مێسیەوە

یاریگا- لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ، 22ی نۆڤەمبەری 2014 لیۆنێل مێسی توانی ڕیکۆردی زۆرترین گۆڵ تۆمار کردن لە مێژووی خولی ئیسپانی بە ناوی خۆیەوە بنووسێت، کاتێک لە یاری بردنەوەیان 5-1 لە سیڤیا توانی هاتریک تۆمار بکات.

پێش ئەو یارییە، ئەفسانە ئەرجەنیتینیەکە بە 250 گۆڵ لە هەگبەکەیدا هاتە نێو یاریگا. لە خولەکی 21ی یارییەکە، بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی نایاب توانی ڕیکۆردەکەی تیلمۆ زارای ئیسپانی و یاریزانی پێشووتری ئەتڵەتیکۆ بیڵباو یەکسان بکاتەوە کە لە ماوەی ساڵانی 1940-1955 بە 251 گۆڵ، خاوەنی ڕیکۆردەکە بوو.

دواتر هەر لەو یارییە، بە پاسێک دوای ئەنجامدانی یەک-دوو لەگەڵ نێیمار دا سیلڤا، مێسی دیسانەوە بگاتەوە سەر گۆڵی سیڤیا و توانی ببێتە گۆڵکاری مێژوی لالیگا، پێش تەواوبوونی یارییەکەش، جێپەنجەی خۆی بە هاتریکێک لەسەر کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی بلاوگرانا جێهێشت.

– ڤیدیۆی هاتریکەکەی مێسی و بوون بە گۆڵکاری مێژووی خولەکە

بابەتی زیاتر

Back to top button