ئه‌وروپائینگلتەرا

لە کاتێکی دژواردا هاندەرانی مان سیتی هەواڵێکی دڵخۆشکەریان پێگەشت

یاریگا- پێش ڕووبەڕوو بوونەوە قورسەکەیان بەرامبەر چێڵسی، یەکێک لە ڕەگەزە گرنگەکانی مان سیتی لە پێکانەکەی چاک بوویەوە و ئامادەیە بۆ ئەو یاریە کە سبەینێ شەممە لە یاریگای ئیتحاد بەڕێوە دەچێت.

سیریزنس بە دەست پێکانی کۆمەڵێک یاریزانی گرنگی یانەکەوە دەناڵێنێت و هەندێکیان تا ساڵی نوێ ناگەڕێنەوە بۆ یاریکردن، هەرچی ئێدێرسۆنی گۆڵپارێزیشە، چاک بووەتەوە لەو پێکانەی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئەتاڵەنتا تووشی هات. دوێنێش بە شێوەیەکی ئاسایی ڕاهێنانەکانی ئەنجام داوە و ئامادەیە بۆ یاری لووتکەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر کوڕانی فرانک لامپارد.

ئێدێرسۆن بەهۆی پێکانەکەیەوە نەیتوانی یاری ڕابردوو بەرامبەر لیڤەپووڵی پێشەنگ یاری بکات و یانەکەی 3-1 شکستی خوارد و دابەزین پۆ پلەی چوارەم. میوانەکەی شەوی شەممەیان، پلەی سێیەمن بە هاوبەشی خاڵ ’26’ و جیاوازی گۆڵ لەگەڵ لیستەر سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button