ئینگلتەرا

ئەو کورتە نامەیەی پۆچێتینۆ بۆ یاریزانەکانی تۆتنهامی جێهێشت

یاریگا-ماوریسیۆ  پۆچێتینۆ دوور لە چاوەڕوانییەکان لە راهێنەرایەتی تۆتنهام دوورخرایەوە، بڕیارەکەش بە جۆرێک دڵی ئەو راهێنەرەی شکاندووە کە نەیتوانیوە رووبەروو ماڵئاوایی لە یاریزانەکانی بکات دوای بەسەربردنی پێنج ساڵ لەو یانەیە.

بەگوێرەی “زە سەن” راهێنەرە ئەرژەنتییەکە پارچە کاغەزێکی جێهێشتووە بەناوی خۆی و ستافەکەیەوە و  تێیدا نوسیویەتی ” ببورن کە ناتوانین بێین بۆ ماڵئاوایی، ئێوە بۆ هەمیشە لە دڵمان دا دەبن”.

ئێوارەی ئەمڕۆش مۆرینهۆ جێگرەوەی ئەو راهێنەرە لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند تۆتنهام هەمیشە ماڵی پۆچێتینۆ دەبێت و هەر کاتێک بیری یاریزانان و یانەکە بکات دەتوانێت سەردانمان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button