ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

هازارد: ئەم یانەیە بەردەوام منی ویستووە و منیش هەمیشە “نـەخێر”م پێ وتوون!

یاریگا- ئیدن هازاردی بەلجیکی بە ئاشکرا ناوی ئەو یانەیە دەهێنێت کە هەردەم ویستوویانەی بۆندی لەگەڵ واژۆ بکەن، بەڵام ئەو ڕەتی کردوونەتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی، هازارد باسی لە ئەگەری گەڕانەوەی کرد بۆ خولی فەڕەنسی، بەڵام ئەوە تەنها بۆ پەیوەندی کردنەوەیەتی بە یانەکەی پێشووتری، لیل نەک هیچ یانەیەکیتر، بۆیە گوتی: “من هەرگیز یاری بۆ پاریس سان جێرمان ناکەم. ئەگەرچی چەندین جار هەوڵی گواستنەوەیان داوم. هیچ نیازێکم بۆ گەڕانەوە بۆ خولی فەڕەنسی نییە بە دەر لە لیل. هەمیشەیش نەخێرم وتۆتە پی ئێس جی. هەموو شتێک لە مێشکی مندا ڕوونە. ئەوان یانەیەکن کە دەشێت دەرفەتی بردنەوەی چامپیۆنزلیگت بدەنێ، بەڵام بژاردەی لەپێشینەی من نین. ئەگەر ڕۆژێک هەر بگەڕێمەوە بۆ ئەو خولە، ئەوە بۆ ڕیزەکانی یانەی لیل دەبێت.”

هازارد لە ماوەی ساڵانی 2007-2012 یاریزانی لیل بوو، پێش ئەوەی ڕوو بکاتە چێڵسی لەندەنی. هاوینی ڕابردووش بە بەهای نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button