ئه‌ڵمانیائینگڵته‌را

بایەرن پۆچێتینۆی دەوێت بەڵام کێشەیەک هەیە

یاریگا-یانەی بایەرن میونشن  بیر لەوەدەکاتەوە ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بکاتە راهێنەری یانەکەی.

باڤاری بەر لە ١٠ رۆژ  نیکۆ کۆڤاچی راهێنەری دوورخستەوە و یاریدەدەرەکەی لەجێگەی دانا وەک چارەسەریکی کاتی بەڵام تا ئێستا یەکلانەبووەتەوە کێ دەبێتە جێگرەوەی ئەو راهێنەرە.

بەگوێرەی سکای سپۆرت بایەرن میونشن دەیەوێت راهێنەرە ئەرژەنتینییەکە راستەوخۆ دەستبەکاربکات بەڵام  کێشەیەک لە ئارادایە. بەگوێرەی بۆندێکی گرێبەستی پۆچێتینۆ لەگەڵ تۆتنهام ئەگەر ئەو راهێنەرە لە ماوەی سێ تا شەش مانگ کارێکی دیکەی دەستبکەوێت ئەوا سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی وەناگرێت کە ١٢ ملیۆن پاوەندە، هەربۆیە ئەگەر بایەرن لە ئێستادا ئەو راهێنەرە هەڵبژێرێت ئەوا دەبێت لەبری تۆتنهام ئەو بڕە پارەیە بداتە ماوریسیۆ.

پۆچێتینهۆ بەر لە دوو رۆژ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە پۆستی راهێنەرایەتی تۆتنهام دوورخرایەوە پاش ئەنجامە خراپەکانی ئە وەرزەی یانەکە

بابەتی زیاتر

Back to top button