ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

تۆخێل: من چی لە نێیمار بکەم؟ نە باوکیم، نە پۆلیس

یاریگا- تۆماس تۆخێل هەواڵی گەڕانەوەی نێیمار داسیلڤای هێرشبەری یانەکەی ڕاگەیاند و ئامادەیی یاریزانەکەی پیشان دا بۆ یاری سبەینێیان بەرامبەر لیل.

لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی کە پێش ڕووبەڕوو بوونەوەکەی لیل ئەنجامی دا، ڕاهێنەرەکەی پاریس سان جێرمان ڕایگەیاند کە نێیمار بە باشی ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەنجام داوە، ئەگەرچی ئەوەشی ڕاگەیاند کە ناتوانێت 90 خولەک یاری پێ بکات.

سەبارەت بە هەڵسوکەوتەکانی یاریزانەکە پرسیاری ئاراستە کرا، بەتایبەت دوای چاکبوونەوەی و گەشتەکەی بۆ مەدرید بۆ تەماشاکردنی یاری تێنس، تۆخێل گوتی: من دەتوانم چی بکەم؟ نە باوکی ئەوم و نە پۆلیسیشم. تەنها ڕاهێنەرێکیم. بە باشی ڕاهێنانەکانی کردووە. ئینجا ئایا دڵخۆش بووم بەو گەشتەی مەدریدی؟ نەخێر. بەڵام ماوەی ئەو دوو هەفتەیەی زۆر پیشەگەرانە ڕەفتاری کردووە. لەوانیتر زیاتر ڕاهێنانی کردووە چ وەک گروپ چ بە تەنیا.”

پی ئێس جی دوای 13 هەفتەی خولی فەڕەنسی بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ، پێشەنگە. ماریسیلیا پلەی دووەمە و 22 خاڵی هەیە. هەرچی لیلە، پێنجەمن بە 19 خاڵەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button