ئیتاڵیا

دی لیخت وەڵامی کلۆیڤێرت دەداتەوە لە بارەی “پەشیمانبوونەوە”ی لە چوونی بۆ یوڤی

یاریگا- دوای ماوەیەک بەسەر قسەکانی پاتریک کلۆڤێرتی ئەستێرەی پێشووتری بارسێلۆنا لە بارەی چوونی ماتیس دی لیخت بۆ یوڤێنتوس، ئەمڕۆ بەرگریکارە لاوەکە وەڵامی قسەکانی کلۆیڤێرتی دایەوە.

پێشتر پاتریک لە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ڕایگەیاندبوو دی لیخت لە ئێستادا هەست بە پەشیمانی دەکات کە بارسێلۆنای بۆ یوڤێنتوس ڕەت کردبووەوە. ئەمڕۆ بەرگریکارەکەی یوڤی وەڵامی دایەوە و گوتی: “بە دڵنیاییەوە هەست بە پەشیمانبوونەوە ناکەم، ئەوەی کلۆیڤێرت وتوویەتی، تەنها ڕای تایبەت بە خۆیەتی.”

بەرگریکارە هۆڵەندییەکە هاوینی ڕابردوو بە بەهای 85 ملیۆن یۆرۆ لە ئاژاکسەوە ڕووی کردە بیانکۆنێری، دوای ئەوەی، وەک دەنگۆ هەبوو، لەلایەن بلاوگراناوە هەوڵێکی زۆری بۆ درا بەرە و کامپ نو ببرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button