ئینگلتەرا

موچە زەبەلاحەکەی مۆرینهۆ لە تۆتنهام ئاشکرابوو

یاریگا-شەوی رابردوو بەفەرمی خۆزێ مۆرینهۆ بووە راهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز ئەمڕۆش زانیاری زیاتر راگەیەندرا لەسەر هەواڵە کتوپڕەکە.

مۆرینهۆ جێگەی ماوریسیۆ پۆچەتینهۆی گرتەوە لە سپێرز، هەرچەندە  راهێنەرە پۆرتوگالییەکە ماوەیەکە بێ یانە و  خواست لەسەری کەمبوبووەوە بەڵام بەگوێرەی “تی ئێم دەبلیو” ناوبراو دەبێتە خاوەن دووهەم بەرزترین موچە لە تۆپی پێ دا  بە ١٥ ملیۆن پاوەندی ساڵانە. ئەمە لە کاتێکدا موچەی ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ نیوەی ئەو بڕە بوو.

خۆزێ خاوەنی ٢٥ ناسناوە لە کاروانی  راهێنەرایەتیدا تەنها لەدوای پیپ گواردیۆلا دێت لە ریزبەندی موچەی راهێنەران کە خاوەنی ٢٠ ملیۆن پاوەندی ساڵانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button