ئیسپانیا

بەیڵ سەرلەنوێ ریاڵ مەدرید توڕەدەکات

گاریس بەیڵ چیتر گرنگی بە هەڵوێستەکانی یانەکەی نادات و جارێکیتر  مەدرید توڕەدەکات.

بەیڵ بەفەرمی لەلایەن یانەکەیەوە داوای لێکرا بەشداری لە یارییەکانی هەڵبژاردەی وێڵز نەکات لە کاتێکدا بەهۆی پێکان یانەکەی جێهێشتووە بەڵام ناوبراو نەک گوێی لێنەگرتن بەڵکو پاش سەرکەوتنی وێڵز بۆ کۆتاییەکانی یۆرۆ بەیڵ ئاڵایەکی بەرزکردەوە کە تێیدا نوسراوە “وێڵز، گۆڵف، مەدرید  بەو ریزبەندییە گرنگن”.!

ئەمە لە کاتێکدا زۆرجار ئەو یاریزانە لە مێرەنگی رەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت زۆر کات بە گۆڵفەوە دەکوژێت.

گاریس پاش یاریە نێودەوڵەتییەکان دەگەڕێتەوە مەدرید و تا ئێستا روون نیە سزای ئەو یاریزانە چی دەبێت بۆ کردەوەکانی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button