ئیتالیا

ئاستەکان بۆ تیروپشكی یۆرۆی ٢٠٢٠ راگەیەندران

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا پێگەی هەڵبژاردەکانی راگەیاند بۆ ئەو چوار ئاستەی کە دەبنە بناغە بۆ تیروپشکی کۆتاییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا.

وابڕیارە لە ١١/٣٠ دا تیروپشک بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆ رابکێشترێت.  هەر کۆمەڵەیەکیش لە چوار تیم پێکدێت کە لە چوار ئاست هەڵدەبژێردرێن.

ئاستەکان بەم جۆرەن :

ئاستی یەکەم : بەلجیکا، ئیتاڵیا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئۆکرانیا

ئاستی دووهەم : فەڕەنسا، پۆڵەندا، سویسرا، کرواتیا، هۆڵەندا، رووسیا.

ئاستی سێهەم: پۆرتوگال، تورکیا، دانیمارک، نەمسا، سوید، چیک

ئاستی چوارەم : وێڵز،  فینلەندا، براوەی پاشکۆی یەکەم، براوەی پاشکۆی دووهەم، براوەی پاشکۆی سێیەم، براوەی پاشکۆی چوارەم.

یارییەکانی یۆرۆ لە ٦/١٢ی ٢٠٢٠  دەستپێدەکات لە ئیتاڵیا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button