ئینگلتەرا

ئەستێرەکانی تۆتنهام قسە لەسەر رۆیشتنی پۆچێتینهۆ دەکەن

دوێنێ لە بڕیارێکی لەناکاودا یانەی تۆتنهام دوورخستنەوەی ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ و ستافەکەی راگەیاند.

ئەمڕۆش بەشێک لە یاریزانانی ئەو یانەیە پەیامی ماڵئاوایی خۆیان بڵاوکردەوە بۆ راهێنەرەکەیان. سەرەتا هاری کەین ئەستێرەی یەکەمی یانەکە لە تویتەر وتی “مامۆستا، بۆ هەمیشە سوپاسگوزارت دەبم کە خەونەکەی منت هێنایە دی. لەم پێنج ساڵەدا  ساتی زۆر خۆشمان بەڕێکرد کە هەرگیز لە بیریان ناکەم. تۆ تەنها راهێنەر نەبوویت بەڵکو هاوڕێم بوویت و هیوای بەختێکی باشت بۆ دەخوازم لە قۆناغی دواتر”.

دێلی ئالی وتی “ناتوانم هەرگیز هێندەی خۆی سوپاسی ئەم پیاوە بکەم، زۆر زۆری لێوەفێربووم و زۆری بۆ کردووم هەرگیز لە چاکەی دەرناچم. بەختێکی باش و بەهیوای بینینەوەت هاوڕێکەم”.

هاری وینکس “مامۆستا هەمیشە سوپاس گوزارت دەبم کە بە خەونەکەمت شادکردم و متمانەی ئەوەت پێکردم یاری بۆ یانەکەمان بکەم. سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی کە فێرتکردم هەم وەک یاریزان و هەم وەک مرۆڤ. هیوای بەختێکی باش بۆ داهاتوو”.

هیونگ مین سۆن “ناتوانم بە ووشە دەری ببڕم کە چەند سوپاسگوزارتم، زۆرت لێوە فێربووم لە تۆپی پێ و لە ژیانیش دا. هیوای باشترینت بۆ دەخوازم لە داهاتوودا”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button