ئینگڵته‌راگرنگترین

هۆکاری دوورخستنەوەی پۆچەتینهۆ لە راهێنەرایەتی تۆتنهام

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز بەفەرمی دەستبەرداربوونی خۆی لە راهێنەر ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ راگەیاند و بەڕێوبەری گشتی یانەکەش روونکردنەوە دەدات.

دوای پێنج ساڵ لە تۆتنهام و گەیاندنی سپێرز بە ئاستی یانە گەورەکانی ئینگلتەرا، سەرەنجام ئەمشەو  دانیێل لێڤی رایگەیاند پۆچەتینهۆ دوورخراوەتەوە نەک وەک ئەوەی باس دەکرا خۆی وازی هێنابێت.

لێڤی بەڕێوبەری گشتی تۆتنهام وتی  “زۆر دوو دڵ بووین لە ئەنجامدانی ئەم گۆڕانە و بۆردی یانەکەش ئەم بڕیارەی لا ئاسان نەبوو هەرگیز، بۆیە بڕیاری کۆتایی بۆ دوورخستنەوەی لەلایەن بۆردی یانەکەوە درا، وە زۆر ئەستەم بوو پاش یادەوەری گەورە و مێژوویی لەگەڵ ماوریسیۆ و ستافەکەیدا بەڵام ئەمە لەپێناو بەرژەوەندی یانەکە بوو.  بەداخەوە ئەنجامەکانی ناوخۆ لە کۆتایی وەرزی رابردوو وە سەرەتای ئەم وەرزەدا زۆر جێگەی نیگەرانی ئێمە بوو”.

دوورخستنەوەی راهێنەرە ئەرژەنینییەکە دوای ئەوە دێت پارساڵ ئەو یانەیە گەیشتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بەڵام لەم وەرزەی پریمەرلیگ سپێرز لە ١٢ یاریدا خاوەنی تەنها ١٤ خاڵە و لە پلەی ١٤هەمدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close