ئه‌مریکاخوله‌کانی دیکە

بە پەلە: مارادۆنا یانە نوێیەکەی جێهێشت

یاریگا- وەک پێشبینی دەکرا، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا دەستی لە ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەی جیمناسیای ئەرجەنتینی کێشایەوە.

ئەفسانە مێژووییەکەی تانگۆ، تەنها دوو مانگە ئەرکەکەی گرتبووە ئەستۆ و، وەک ڕۆژنامە ئەرجەنتینییەکانیش باسی لێوە دەکەن وازهێنانی لە یانەکە بەهۆی بڕیارێکی گابرێل پێلێگرینۆی سەرۆکی جیمناسیاوە بووە کە دووپاتی کردەوە بۆ خولێکیتری هەڵبژاردنی سەرۆکی یانە، کە شەممەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، خۆی هەڵنابژێرێتەوە.

مارادۆنا کە پێشتر ڕاهێنەرایەتی ئەرجەنتین، یانەکانی فوجرەی ئیماراتی و دۆرادۆسی مەکسیکی کردووە، لە 8 یاری خۆیدا لەگەڵ جیمناسیا بە سێ بردنەوە تەنها 9 خاڵی کۆ کردەوە و یانەکە لە خولی وڵاتەکە پلەی 22ی گرتووە لە کۆی 24 یانەی بەشدار.

بابەتی زیاتر

Back to top button