ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکەیاریگا

باوکی هالاند سەردانی شوێنی ڕاهێنانەکانی یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەورووپای کرد

یاریگا- تا دێت دەنگوباسەکان لەسەر پەیورندی کردنی ئێرلین براوت هالاندی لاوی نەریوجی بە یانە گەورەکانی ئەورووپاوە گەرمتر دەبێت و لە تازەترین پێشهاتیشدا مانچستەر یونایتد وەک بەهێزترین ئەگەر قسەی لەسەر دەکرێت.

چربوونەوەی گومانەکان بەوەی شەیتانە سوورەکانی ئینگلیز وێستگەی دوای ساڵزبۆرگی نەرویجیە بۆ هالاندی لاو، لەوەوە سەرچاوەی گرت کە میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردۆتەوە ئەمڕۆ باوکی ناوبراو، سەردانی “کارینگتۆ”ی پێگەی مەشق و ڕاهێنانەکانی مان یۆی کردووە.

یاریزانە تەمەن 19 ساڵانەکە، گۆڵکارێکی درەوشاوەی ئەم وەرزەیە لەسەر ئاستی خولی وڵاتەکەی و لە چامپیۆنزلیگیش بە حەوت گۆڵەوە پێشەنگی گۆڵکارانی پاڵەوانێتیەکەیە تا ئێستا لە قۆناغی کۆمەڵەکان. ئاستە بەرزەکەی وای لێکردووە بکەوێتە ژێر ڕاداری یانە گەورەکانی ئەورووپا بوو، لە نێوییاندا ڕیاڵ مەدریدیش، کە پێشتر دیدەوانەکانی پێرێزی سەرۆک، بۆ جێگرتنەوەی لۆکا یۆڤیچ پێشنیازی هالاناندیان بۆ یانە شاهانەکە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button