ئه‌مریکاگرنگترین

تیتێ : بەراوردکردنی پێلێ و مێسی بێ مانایە

یاریگا-راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل تیتێ دژی ئەوەیە لیۆنێل مێسی بە پێلێ بەراوردبکرێت و پێی وایە تاکلایەنە بەرگری لە مێسی دەکرێت.

راهێنەرەکەی  سامبا رەخنەی لە مێسی گرت  پاش یاری نێوان بەڕازیل و ئەرژەنتین بەوەی کە پێی وتووە دەمت داخە وبێ رێزی کردووە.  شەوی رابردووش کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا مێسی باشترە یان پێلێ ، وتی “پێلێ بەکەس بەراورد ناکرێت، هەرکەسێک بیەوێت ئەو بەراورد بکات بە هەر وەرزشکارێکی دیکە، گوێم لێی دەبێت بەڵام گوێی لێناگرم! تەنها ئەوانە ئەو بەراوردە دەکەن کە مێژووی ئەو پیاوە نازانن، جارێک وتم مێسی  نائاساییە بەڵام مەبەستم ئەوەبوو کە بۆ ئەم سەردەمەی ئێستا نائاساییە بەڵام پێلێ بەجۆرێک جیاوازە کە بەراوردناکرێت و ئەمەش تەنها لەبەر ئەوە ناڵێم کە خۆم بەڕازیلیم بەڵکو لەبەر ئەوەی نەتدەتوانی کەموکوڕتییەکی تێدا بدۆزیتەوە. بۆیە بەراوردکردنیان زۆر بێ مانایە”.

لە یارییەکەی نێوان بەڕازیل و ئەرژەنتیندا، تانگۆ بە گۆڵێکی لیۆ بە لێدانی سزای گەڕاوە سەرکەوتنی تۆمارکرد. ئەمڕۆش سامبا لە دووهەم یاری دۆستانەدا کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ رووبەرووی کۆریای باشوور دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button