ئیسپانیاگرنگترین

لویس ئێنریکی دەگەڕێتەوە هەڵبژاردەی ئیسپانیا

یاریگا-لویس ئێنریکی دەگەڕێتەوە سەر ئەرکەکەی وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا تاوەکو سەرکردایەتی ئەو وڵاتە بکات بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠.

ئیسپانیا بە بەبردنەوە  بە ئەنجامی ٥-٠ لە رۆمانیا، گەیشتنیان بە کۆتاییەکانی یۆرۆ مسۆگەرکرد لەسەردەستی رۆبێرتۆ مۆریینۆی راهێنەری ئێستا، بەڵام دواتر ئەو راهێنەرە رەتیکردەوە بەشداری پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکە بکات.

میدیاکانی ئیسپانیاش کۆکن لەسەر ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکدەخات و تێیدا رایدەگەیەنێت ئێنریکی جارێکیتر وەک راهێنەر دەگەڕێتەوە پۆستەکەی.

ناوبراو لە مانگی شەشدا دەستی لەکارکێشایەوە بەهۆکاری تایبەت، هەرچەندە لەوکاتەدا رانەگەیەندرا بەڵام دواتر دەرکەوت بەهۆی گیان لەدەستدانی کچە نۆ ساڵەکەیەوە بووە بە شێرپەنجەی ئێسک. ئیسپانیاش رۆبێرتۆ مۆرینۆی یاریدەدەری وەکو راهێنەری یەکەم دیاریکرد بەڵام دوای پێنج مانگ وابڕیارە ئێنریکی راهێنەری پێشووی رۆما و بارسێلۆنا بەفەرمی بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close