ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
جۆن تێری رێگربووە لە پەیوەندیکردنی ئەگوێرۆ بە چێڵسییەوە
یاریگا-جۆن تێری کاپتنی پێشووی یانەی چێڵسی هۆکاری ئەوەبووە یانەکەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ نەگوازێتەوە بەر لەوەی پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە بکات.
ئەگوێرۆ وەک یەکێک لە گۆڵکارە مێژووییەکانی پریمەرلیگ ناوی دەرکردووە و هەشت ساڵە لە مان سیتییە. بەگوێرەی ئەتلەتیک کاتێک پرس بە تێری کراوە سەبارەت بە ئەگوێرۆ وتوویەتی ” پێویستە چێڵسی رکابەری بکات لەسەر یاریزانە گەورەکانی وەک فرانک ریبێری و دەیڤد ڤیا، پێویستە یاریزانی لەو جۆرە رابکێشین. لەم کاتەدا ڤالێنسیا قەیرانی دارایی هەیە و پێویستە هەوڵ بۆ هێنانی ڤیا بدەین”.
بەڵام دواتر بلوز نەیتوانی هیچ کامێک لەو دوو یاریزانە بەدەست بهێنێت و لە ساڵی ٢٠١١دا ئەگوێرۆشی لەدەستچوو کاتێک ئەو یاریزانە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد. ئەگوێرۆ لەوکاتەوە ٢٤٤ گۆڵی بۆ ستیزن تۆمارکردووە و بەردوامە لە یاریکردن.