ئیتاڵیا

جۆرجینهۆ: ئیتاڵیا بەڕازیلییانە یاری دەکات

یاریگاجۆرجی لویز ناسراو بە جۆرجینهۆ پێی وایە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هاوشێوەی بەڕازیل یاری دەکات.

ناوەڕاستکارەکەی ئیتاڵیا و یانەی چێڵسی پاش سەرکەوتنە گەورەکەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئەرمینیا بە ئەنجامی ٩-١  وتی “کەمێک لە بەڕازیل لە شێوازی یاریکردنی ئەم ئیتاڵیایەدا هەیە بە تایبەت لە شێوازی چوونە پێش بۆ هێرشبردن. دەکرا کەمێک بەزەییمان نیشان بدایە وەک رێزگرتن لە بەرامبەرەکەمان بەڵام بڕیارماندا چێژ لە یارییەکە وەربگرین و چێژ ببەخشین بەو هاندەرانەی هاتبوون بۆ سەیری یارییەکە”.

جۆرجینهۆ ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ رووبەروبوونەوەی هەڵبژاردە گەورەکان پاش  ئەوەی ئیتاڵیا سەرجەم یارییەکانی پاڵاوتنەکانی بردەوە و ١١ یارییە لەدوای یەک سەرکەوتن تۆماردەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button