ئیتاڵیا

ئیمۆبیڵ: ئیتاڵیا دەتوانێت یۆرۆی ٢٠٢٠ بباتەوە

یاریگا-چیرۆ ئیمۆبیڵ ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی لازیۆ پێی وایە وڵاتەکەی دەتوانێت ببێتە پاڵەوانی یۆرۆ پاش ئەوەی شەوی رابردوو بە ئەنجامی ٩-١ شکستیان بە ئەرمینیا هێنا لە پاڵاوتنەکاندا.

ئیمۆبیل دوو لە گۆڵەکانی تۆمارکرد و دوای یاریەکەش وتی “زۆر دڵخۆشم، گەشتێکی زۆر بەچێژ بوو بۆ ئێمە (پاڵاوتنەکان) هاندەرانیش سەرسوڕهێنەربوون و هەمیشە رۆڵی گەورەیان هەبوو. بەپەرۆشین بزانین لە تیروپشکەکاندا رووبەرووی کێ دەبینەوە، ئێمە نیشانماندا کە دەتوانین کاری گەورە ئەنجام بدەین و دەشتوانین جامەکە ببەینەوە”.

ئیتاڵیا سەرجەم یارییەکانی پاڵاوتنەکانی بردەوە و گۆڵبارانەکەی شەوی رابردووش ١١هەمین بردنەوەی لەسەریەکی  هەڵبژاردەی ئازوری بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button