ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دیدەوانەکانی پێرێز چوار یاریزانیان بۆی پێشنیاز کردووە بۆ جێگرتنەوەی یۆڤیچ

یاریگا- ئەگەر چی بە هێنانی بۆ ڕیاڵ مەدرید هیوایەکی زۆری لەسەر هەڵچنرا تا بتوانن لەگەڵ ئێدن هازارد بۆشایی دوای ڕۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پڕ بکەنەوە، لە ئێستادا یانە شاهانەکە بیر لە جێگرەوەی لۆکا یۆڤیچی هێرشبەری دەکاتەوە و چاودێرانی یانەکەش ناوی چوار یاریزانیان بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز پێشنیاز کردووە.

بۆ شوێنگرەوەی لاوە سڕبییەکە، چاودێرانی مێرەنگی ناوی هەر یەکە لە سامو چوکویسزی تەمەن 20 ساڵان لە یانەی ڤیاڕیاڵ، کالوم هودسۆن ئۆدی لە چڵسی، ئێرڵین براوت هالاند لە یانەی ساڵزبۆرگی نەمسایی کە گۆڵکارێکی دەرکەوتووی ئەم وەرزەیە لەسەر ئاستی خولی ناوخۆیی و چامپیۆنزلیگیش، هەروەها مۆیس کینی هێرشبەری درەوشاوەی پێشووتری یوڤێنتوس و ئێستای ئیڤەرتۆن، کە نەیتوانیوە وەک ئاستی پێشووتری خۆی بنوێنێت.

یۆڤیچ دوای درەوشانەوەی لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیی، سەرنجی ڕیاڵی بە لای خۆیدا ڕاکێشا و دواجار هاوینی ڕابردوو بە 60 ملیۆن یۆرۆ گوازرایەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەڵام بە لە ئاستی ڕەزامەندی زیدانی ڕاهێنەردا نییە و لە 10 یاریدا تەنها گۆڵێکی تۆمار کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button