خوله‌کانی دیکە

ڕۆناڵدۆ: بەرامبەر لۆکسمبۆرگ لە ناو کێڵگەی پەتاتە یاریمان کرد

یاریگا- سەرەڕای بردنەوەی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر لۆکسمبۆرگ بە دوو گۆڵی خاوێن و تۆمارکردنی گۆڵکێک لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەدا لەلایەن ڕۆناڵدۆ خۆیەوە، دۆن ڕەخنەی توندی لە یاریگاکە گرت و بە “کێڵگەی پەتاتە”ی ناوبرد.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی دوای یارییەکە، کاپتنەکەی پورتوگال گوتی: “هەمیشە جێگەی شانازیمە کە نمایندەی هەڵبژاردەی پورتوگالبم و گۆڵ تۆمار بکەم و ببێتە هۆکار بۆ سەرکەوتنمان. ئەو دوو یاریەمان هەبوو کە دەبوو بیبەینەوە، خۆشحاڵم کە بردمانەوە و سەرکەوتم بۆ پێنجەمین بەشدارییم لە جامی یۆرۆ. یاریکردن لەسەر ئەو جۆرە یاریگایانە قورسە، کێڵگەی پەتاتە بوو. من نازانم چۆنە کە تیپێکی لەم مستەوا بێن و لەسەر یاریگایەک یاری بکەن کواڵیتیەکەی وەها بێت. ئێمە یارییەکی جوانمان نەکرد، بەڵام بردنەوەمان دەویست و هەر ئەوەش ئامانجمان بوو.”

پورتوگال بە هاوشانی ئۆکرانیای پێشەنگ، سەرکەوتنیان بۆ یۆرۆی 2020 مسۆگەر کرد، کە هاوینی داهاتوو لە چەند شارێکی وڵاتانی جیاواز بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button