ئه‌مریکا

تیتی: مێسی پێی وتم دەمت دابخە!

یاریگا- ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل باس لە ڕووداوەکەی نێوان خۆی لیۆنێل مێسی دەکات لە یاری دۆستانەی دوێنێ شەوی سوپەرکلاسیکۆی نێوان بەڕازیل و ئەرژەنتین.

ڕاهێنەرەکەی سامبا گوتی: “مێسی پێی گوتم دەمت دابخە. چونکە ئەو فاوڵێکی کرد و من داوام لە ناوبژیوان کرد کارتی زەردی بداتێ. منیش پێم وت تۆش دەمت دابخە. چیتر نامەوێت وەڵامی زیاتر بدەمەوە لەسەر ئەم بابەتە. لەو کاتانەدا پێویستت بە ناوبژیوانێکی بەهێزە، ئەگینا مێسی قووتت دەدات. بەڵێ، دەبوایە کارتی زەردی پێ بدرابایە، من لەسەر هەق بووم کە ناڕەزایەتیم دەربڕی.”

کاپتنەکەی تانگۆ دوای سێ مانگ ڕاگیرانی لەلایەن کۆنمیبۆڵەوە، بۆ یەکەم جار بە درێسی ئەرجەنتینەوە گەڕایەوە و توانی بە لێدانی سزا، تاکە گۆڵی هەڵبژاردەکەی و یارییەکەش تۆمار بکات و لەسەر خاکی سعوودیا شکست بە ڕکابەرە مێژووییەکەیان بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button